ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و پیرانشار کە پێشتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی زیندانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرتانه، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕهزبهر “باپیر بەرزە” خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە ناساند. “باپیر بەرزە” شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار، بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگهی ئاماژهیه، مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو و دوابەدوای سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، حوکمی زیندانی ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بوو بە ٤ ساڵ کە لە دانیشتنی دووهەمی ئەو دادگایە، حوکمەکەی بۆ دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان کەم کرایەوە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئاکۆ کەریمی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە کراوە. شایانی باسه، “ئاکۆ کەریمی” لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنه بە تۆمەتی “بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان” حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو.