به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، سێ لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری داڵاهۆیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “داراب”ی سەربە شاری ڕێژاو له ناوەندی قەزای داڵاهۆ و سێ لاویان به‌ناوه‌كانی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ ساڵ، “ئەفشین سەیدمورادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن ١٩ ساڵ دەستبەسەر کردووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ لاوە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.