ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو کەشتی نەوت هەڵگری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس‌دا گرت.
میدیاکانی ئێران لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانه‌وه ڕایانگەیاند، ڕۆژی هەینی دوو کەشتی نەوت هەڵگری یۆنانیمان وەستاندووه، به‌ڵام هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه‌ی باس نه‌كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، “یۆنان” لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیدا دەستی بەسەر کەشتییەکی ڕووسیادا گرت کە ھەڵگری ٧٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ئێران بوو و نەوتەکەی ڕادەستی ئەمریکا کرد.