ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی كاتێك “ساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” له فه‌ڕانسه گه‌ڕایه‌وه، ڕفاندیان و وێڕای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خه‌ڵاتی ساخارۆڤ، پاسپۆرت و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خسته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی، ڕۆژی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، “ساڵح نیكبه‌خت” به نوێنه‌رایه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی كه له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی ئوروپاوه بۆ به‌شداری له مه‌راسمی پێدانی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ داوه‌ت كرابوون، له پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا له شاری ستراسبوورگی فه‌ڕانسه خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت و په‌یامی “موژگان ئێفتخاری” دایكی ژینا ئه‌مینی خوێنده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ساڵح نیكبه‌خت” له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای ئێڤین به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كرا و مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌مووزاد به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سزا درا.