ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی و گرێبه‌ستی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پاڵاوگه‌كانی ئیسفه‌هان، مه‌یدانی گازی عه‌سه‌لویه و پترۆشیمی بووشهر به‌پێی بانگهشتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی نه‌وت مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و گۆڕینی شیفتی كاركردنیان بۆ ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان بوونه. ده‌رمان و خوێندنی به‌خۆڕایی و مافی هه‌بوونی خانوو، كۆتایی هێنان به دۆسیه ساز كردنی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، گۆڕینی هێندێك له یاساكانی كار كردن له ناوچه ئابووریه تایبه‌ته‌كان له داخوازیه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كرێكارانه بووه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌زاران كه‌س له كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له هاوینی ساڵی ڕابردوو ده‌ستیان دایه مانگرتن و بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ ئه‌و مانگرتنه درێژه‌ی هه‌بوو.