ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٧ هاوڵا‌تی له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانی ماوه‌ی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”ئەشکان عومەرجوویی”، خەڵکی شاری وه‌رمێ و خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە “سنە”،”عوسمان پەردەدار”، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت،”جەلال ساڵحی” خەڵکی شاری بانە، دوو مامۆستای ئاینیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی “مەلا محەممەد جەمالەلدین واژی” و “مەلا شەریف محەممەدپوور”،”فەرزاد مەردۆخی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەژن”ی سەر بە شاری کامیاران،”کامران ئاسا”، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری کرماشان، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نادیاره.