ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمیته‌یه‌كی سه‌ركوتی خوێندكارانی كچ به ناوی “ئافاد” به واتای “هه‌وڵی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ”، له زانكۆكای ئێرن دا به فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆمیته‌یه ڕۆژی ڕابردوو له زانكۆی ته‌ورێز ده‌یان خوێندكاری كچی بانگهێشت و لێپرسینه‌وی لێ كردوون. پاش به‌ڕێخستنی گه‌شتی ئێرشاد له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان و جێگیركردنی حیجاببانه‌كان له زانكۆكانی به‌هه‌شتی، ئه‌میركه‌بیر و چه‌ند كۆلێژی دیكه، ئێستا كۆمیته‌ی ئافاد به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی زۆرتری خوێندكارانی كچ، له ژماره‌یك له زانكۆكانی ئێران ده‌ست به‌كار بووه و كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر زانكۆكان دا زاڵ بووه.