ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چالاكێكی كرێكاری و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “چلچه‌مه” به‌ناوی “دلێر نه‌سرۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان له شوێنی كاره‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی “غه‌فوور”ی سنه به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین لاو و چالاكی مه‌ده‌نی به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.