ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ر‌دان، زیاتر له ١٥٠٠ كه‌س له خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی ژینگه و سرووشت له شاری لاهه‌ی هوله‌ند له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند هه‌زار كه‌س به‌پێی بانگه‌وازێك كه له‌لایه‌ن گرووپی ” شۆڕش دژبه له‌ناوچوون”نه‌وه بڵاو كرابۆوه له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری لاهه به‌شدار بوون و ئۆتووبانێكی سه‌ره‌كی شاریان داخست به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و ١٥٧٩ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ٤٠ كه‌سیان ڕاده‌ستی دادگا كرد.