ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “هێمن محەممەدی”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئۆته‌میش”ی سه‌ر به شاری مەهاباد، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی تەورێزه‌وه دەستبەسەر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێمن محه‌ممه‌دی” خێزاندار و باوكی دوو منداڵه و به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ته‌ورێزه‌وه ڕفێندراوه. تا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییه‌ك سەبارەت بە هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.