به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی خاش و دانیشتووی سه‌راوان به‌ناوی “یاسین سوری زهی” پاش سه‌فه‌ركردن بۆ مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “یاسین سوری زهی” ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن سه‌ردانی شاری مه‌شهه‌دی كردووه و له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی ده‌ورووبه‌ری قەبری ئیمام ڕه‌زا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه به‌لووچه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.