ڕۆژی چوارشه‌ممه و هه‌ینی ٢٥ و ٢٧ی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئامانج خسته” خه‌ڵكی مهاباد، “موعین فه‌قیهی” خه‌ڵكی جوانڕۆ و “زانا په‌روانه” خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گوك ته‌په”ی مهاباد به‌ناوی “ئامانج خه‌سته” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی “موعین فه‌قیهی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی جوانڕۆ و “زانا په‌روانه” خه‌ڵكی مه‌ریوان” به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.