ئه‌كاونتی فه‌رمی “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توندووتیژانه‌ی تووماجی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه پێشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “تووماج ساڵحی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه له شاری بابۆلی سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازاروه‌ته‌وه. ناوبراو پاش تێپه‌ڕكردنی زیاتر له یه‌ك ساڵ به‌ندكران، ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.