ڕۆژی سێشەممە ١٨ی مانگی گەلاوێژ، “زەمانە زیویە“، چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی سه‌قز پاش بانگهێشتکردنی بۆ “ئیجرای ئەحکام“ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، “زەمانە زیویە” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقزه‌وه بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه چه‌ند جاری دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق و یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه.