ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی نه‌غه‌ده و پیرانشار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا بوركه” و “سه‌میع ڕه‌سووڵی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه خوێندكاری زانكۆی زاهیدانه به‌ناوی “ناسێح تاهازاده” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سیستان و به‌لووچستانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو لاوی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵاتان”ی نه‌غه‌ده به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” و “سه‌لاح مه‌ولودزاده” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.