ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی توركیا له شاری “دێرسیم”ی باكووری كوردستان ٢٠ خۆێندكاری كوردی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له شاری ئانكاراش پۆلیسی ئه‌و وڵاته ٧ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “لاوانی سۆسیالیست”ی ئانكارای به هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له شاری “دێرسیم” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ٢٠ خۆێندكاری كورد و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و هه‌ر ٢٠ كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی حۆكمی دادسه‌رای گشتی ئانكارا، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ٧ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “فیدراسیۆنی ئه‌نجۆمه‌نی لاوانی سۆسیالیست” و هه‌ر حه‌وت كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.