هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، هێرشیان كرده سه‌ر ده‌فته‌ری حیزبی “سۆسیالیستی هه‌ژاران” له شاری ئێزمیر و ٢١ چالاكی سیاسیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له هاوڕێیه‌كی گیانبه‌ختكردوو به‌ناوی “ئۆلاش ئالان قووش” كه له هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئاگری له ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه گیانی به‌ختكردبوو و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ده‌فته‌ره‌كه ناسنامه‌ی هه‌موو به‌شداربووانیان زه‌وت كرد و ٢١ كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.