سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا ٢١ ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.پ)یان له شاری مرسین ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ری ئوستانی “هه.ده.په” له‌شاری مێرسین و سه‌رۆكی پارته‌كه و ٢١ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و حیزبه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. ده‌زگای هه‌واڵنێری “ئۆرسل” له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون زۆربه‌یان ئه‌ندامانی شۆرای شاری “ئاغ دنیز“ن و پاش ده‌نگ نه‌دان به گه‌ڵاڵه‌یه‌كی حیزبی “داد و گه‌شه“ی “ڕه‌جه‌ب ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان” له‌لایه‌ن دادگاوه حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان به بیانووی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” بۆ ده‌رچووه.