ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا ئۆپراسیۆنێكیان له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستپێكرد و له شاری سورووچی باكووری كوردستان ١٢ ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ١٢ كه‌سه هاوسه‌رۆكانی حیزبی ناوچه دیمۆكراتیه‌كان “ده.به.په” و حیزبی دیمۆكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په”ن و له ئۆپراسیۆنێكی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا و به‌كاتی نیوشه‌و له ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش ١٨ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و پارته له شاری “ڕۆحا” له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ٦ی فێوریه خه‌ڵكی باشووری توركیه و باكووری كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ده‌وڵه‌تی توركیه‌ش له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر باكووری كوردستان سه‌پاندووه و ئۆپراسیۆنێكی قڕكردنی سیاسی دژبه نه‌یاره‌كانی له باكووری كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌ده‌یان گوندی له ژێر ناوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر گه‌مارۆ داوه.