له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی- كۆمه‌ڵایه‌تی “نۆژین”، “سروە پورمحەممەدی”، ئەندامی چالاکی ئەم ئەنجوومەنە لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، “سروە پورمحەممەدی” بەرپرسی لقی سنەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی “نۆژین”، دوای چوونی بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەرکرا. شایانی باسه كه “سۆما پورمحەممەدی” هاوژینی ئه‌ندامێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌ناوی “ئیدریس منبه‌ری” و “سه‌یوان ئیبراهیمی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی “نۆژین” و هاوژێنی “زارا محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.