پۆلیسی یۆنان ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه دوو تۆمه‌تباری ئه‌ندام له گرووپه توندئاژۆه‌كان كه ده‌یانویست هێرشێكی تیرۆریستی بكه‌نه سه‌ر ڕیستورانێكی ئیسڕائیلی له‌شاری ئاتن ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌وته‌ی پۆلیسی یۆنان، ئه‌و ئۆپراسیۆنه یارمه‌تی داون تاكوو شه‌به‌كه‌یه‌كی تیرۆریستی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ڕێكخرابوو له‌ناو ببه‌ن. ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی پاكستان و ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٧ بۆ ٢٩ ساڵ دایه. به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاتن، دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ی پاكستانیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه له چه‌ند پاكستانی دانیشتووی ئێران فه‌رمانیان وه‌رگرتووه و ڕێكخراوی دژه ئه‌منیه‌تی مووسادی ئیسڕائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و له‌ناوبردنی ئه‌و شه‌به‌كه‌یه یاره‌مه‌تی ڕێكخراوی ئه‌منیه‌تی یۆنان و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان داوه.