به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌تی “مانی تێ‌ب” له شاری سنه سێ كرێكاری به‌ڕه‌گه‌ز ژنی ئه‌و شێركه‌ته به ناوه‌كانی “ئایدا میره‌كی“، “ڕزوان جه‌یرانی” و “ڕۆژین خانی“ له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته به بیانووی تێكدانی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان ئه‌و سێ كرێكاره‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاده‌ستی ئیداره‌ی كاری سنه كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و سێ كرێكاره نوێنه‌ری كرێكارانی شێركه‌تی مانی تێ‌ب بوون كه به شێواز و چۆنیه‌تی پێدانی حه‌قده‌ست و مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه. شێركه‌تی مانی تێ‌ب كاری به‌رهه‌مهێنانی جلی بێهداشتی و پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كان و ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات و له ئێستادا ٦٧ كرێكار له‌و شێركه‌ته‌دا خه‌ریكی كارن كه هه‌ر سێ مانگ جارێك گرێبه‌سته كارییه‌كانیان به وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه و حه‌قده‌ستی سێ میلیۆن له مانگێكدا نوێ ده‌كرێته‌وه.