ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، به نیشانه‌ی پاڵپشتیی بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی ڕوواندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كهمبرۆیج“، “شێفێڵد“، “كۆڤێنتری“، “مه‌نچستر“، “لیدێرز” و “كاردیف” خۆپیشاندان به‌ڕێوه چووه و ناڕازییان له به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی دیپۆرت كردنه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی شاری له‌نده‌ن كۆ بوونه‌وه خوازیاری ڕاگرتنی پرۆسه‌ی ناردنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی ڕوواندا بوون. شایانی باسه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا بڕیاری ناردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، بۆ وڵاتی ڕوواندا له ئه‌فریقا واژۆ كرد.