به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم له سنووری “كێله”ی بانه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی كاسبكاران كردووه.
له دوو حه‌وتووی ڕابردوودا، چه‌ندین كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ یا لێدان و ئه‌شكنجه بریندار بوون و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت كوژرا، شه‌پۆلی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران درێژه‌ی هه‌یه و شه‌وی یه‌كشه‌ممه ئۆتومبێلی كاسبكاران له سنووری “كێله”ی بانه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله به‌ڵام ڕووداوه‌كه هیچ زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو. شایانی باسه كه ژیان و كه‌رامه‌تی ئینسانی هیچ بایه‌خێكی به‌لای كۆماری ئیسلامیه‌وه نییه.