کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دزەی نەوت لە کەناراوەکانی دوورگەی قشم و سازبوونی قەیرانی سرووشتی

دزەی نەوت لە کەناراوەکانی دوورگەی قشم و سازبوونی قەیرانی سرووشتی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دزەی نەوت لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی لە ناوچوونی ناوچە ئاوییەکان لە دوورگەی قشم.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، نەوتی ئەو کەشتییانەی کە لەم ماوەدا بە هۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە زیانیان بەرکەوتبوو، ڕژاوەتە کەناراوەکانی دوورگەی قشم و مەترسی جددی خستووەتە سەر ژینگەکە. شایانی باسە کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ هەوڵکیان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە نەداوە و تەنانەت هەوڵیان داوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بکەن.