کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشارە ئەمنیەکانی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان

درێژەی گوشارە ئەمنیەکانی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان،موجتەبا کەیخوسرەویهاووڵاتی خەڵکی شارستانی سەبزەوار و باوکی دوو منداڵ، سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 200 رۆژ، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو رێککەوتی 27ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک رەوانەی زیندانی سەبزەوار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە، سەرەرای بەدواداچوونەوی بنەمالەکەی و تێپەربوونی زیاتر لە 6 مانگ دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، هێشتا رەوەندی دادگایی ئەو کەسە دەست پێ نەکراوە و تەنانەت ئازادی کاتی بە دانانی بارمتە بە ناوبراو نەدراوە.