كرێكارانی په‌یمانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز، كرێكارانی په‌یمانین كه له لایه‌نی چه‌ند شیركه‌تی په‌یمانكارییه‌وه دامه‌زراون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له بارودۆخێك كه په‌یمانكاره‌كانی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون، ناڕازیین و خوازیاری چاودێری شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌سه‌ر كاركردی په‌یمانكاره‌كانن. ئه‌م كرێكارانه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به شێوه‌ی په‌یمانی له شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز كار ده‌كه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی خوزستان تێكه‌ڵكراونه‌ته‌وه، په‌یمانكاره‌كان له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان خۆیان ده‌بوێرن.