به دوای گه‌وره شاری ته‌ورێز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج، له خۆپێشاندانێكی دژی ڕژیم، به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خۆپێشاندانانه به شوێن یه‌ك حه‌وته ته‌عتیلی ئۆستانه‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز، ده‌ستی پێكرد و ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “له كه‌ره‌جه‌وه تا خووزستان، یه‌كگرتن، یه‌كگرتن”، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر”، نه‌فره‌تی خۆیان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی. له لایه‌كی دیكه و له شاری تاران، هێزه‌كانی ڕژیم خۆپێشانده‌رانیان گه‌مارۆ دا و په‌لاماریان برده سه‌ر ڕیزی خۆپێشانده‌ران.