هه‌زاران هاووڵاتی خه‌ڵكی توركییه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌وز، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پیداویسته‌كانی ژیان به هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های لیره له ئاست دۆلاری ئه‌مریكی ڕ‌ژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی توركییه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته نارەزایتییان دەربڕی. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران له گه‌ره‌كی “كادی كۆی” شاری ئه‌ستانبوول كۆبوونه‌ته‌وه و ژمارەیەکی به‌رچاویش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. یه‌كیه‌تی كرێكارانی بنكه‌كانی سووته‌مه‌نی توركییه‌ڕایگه‌یاند: نرخی به‌نزین له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بۆ هه‌ر لیتر ١ لیره به‌رز بووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها به‌های لیری توركی له‌و ماوه‌یه به كه‌مترین ئاستی خۆی به‌رانبه‌ر به دۆلار گه‌یشتووه.