دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “ده‌ره‌درێژ”ی كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، هه‌روه‌ها پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران به ئاگردانی لاستیك جاده‌كانیان داخست و له وڵامدا هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، هه‌وڵیان دا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تێك بده‌ن. زانیارییه‌كان باس له‌ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه و ڕاگوێزانیان بۆ شوێنێكی نادیار ده‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی خووزستان له ئاست بێ ئاوی كه ٩ قۆربانی لێكه‌وته‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و له‌م ماوه‌یه دا به ده‌یان كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.