كرێكارانی ناڕازیی شاره‌داریی شاهین شار زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌یه كه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان كه ژماره‌یان زیاتر له ٢٠٠ كه‌س ده‌بێ، سه‌رجه‌میان له به‌شی خزمه‌تگوزاری كار ده‌كه‌ن و هه‌ركامیان پێشینه‌ی ٥ تا ٢٠ ساڵ چالاكییان له‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه هه‌یه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا به شێوه‌ی ڕه‌سمی سازمان نه‌دراون و له لیستێك كه بۆ دابین كردنی نیرو و گۆڕینی بارودۆخی كاریان ناردراوه، ناوی هیچ كرێكارێكی له‌مێژینه نابیندرێت. ڕاشیانگه‌یاندووه، شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری حه‌قده‌ست و كرێكاران په‌رداخت ناكه‌ن و حه‌قده‌ستێكی كه‌میان پێ ده‌ده‌ن و شاره‌داریش به گۆڕینی په‌یمانكار، خۆ له په‌رداختی سه‌نه‌واته‌كانیان ده‌بوێرێت.