ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە و یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠ و ٢١ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی دیکەی خه‌ڵكی ئه‌مشاره بە ناوه‌كانی “زانیار موعتەمیدی” و “سیروان كه‌ریم زاده” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “زانیار موعتەمیدی” بە بێ بەڵگەی یاسایی له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەر كرانی‌دا ئازار و ئەشکەنجە دراوە. شایانی باسه، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كه‌یان هەتا ئێستا هه‌روا بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “سیروان کەریمزادە”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به‌هۆكاری نادیار دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار کراوه.