كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ له ئیلام ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.
كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ ڕایانگه‌یاند: خاوه‌نكار پێشتر واده‌ی یه‌ك مانگه‌ی بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهاوردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هاوسانسازی مه‌زایای كرێكاران دابوو به‌ڵام، وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی شیركه‌ت، هێشتا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازی كرێكاران نه‌گیراوه‌ته به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه كه تا ئێستا چه‌ند كرێكاری ئه‌و پترۆشیمیه پاش ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كار خۆكوژیان كردووه و نزیك به ٢٠٠ كرێكاری ناڕازیش له كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه و ئیجازه‌یان نییه بچنه نێو پترۆشیمیه‌وه.