كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان له شاره‌كانی نیۆیۆرك، ئیسلام ئابادی پاكیستان، پاریس، كۆڵن، فڕانكفۆرت و ئیستانبوول وئانكارا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه نیشاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له شاری نیۆیۆرك له‌به‌رامبه‌ر مه‌قه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و له‌ئاست سه‌فه‌ری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” بۆ ئه‌و شاره و به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان و ئێران نیشاندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئۆرووپا وه‌كوو پاریس، كۆڵن و فڕانكفۆرت، كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌برد و به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ژینا”، خوازیاری هه‌ڵچنینی گه‌شتی ئێرشاد و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌بوون. هه‌روه‌ها ئێرانیان له‌شاری ئیستانبوولو ئانكارای توركیا، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران ده‌ربڕی و دواجار له‌به‌رده‌م كونسوولی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه هێرشیان كرایه سه‌ر و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.