ڕۆژی سێشەممە 29ی مانگی خەرمانان، خۆپیشاندانی جەماوەری لە ئێران لە دوای کوژرانی “مەهسا ئەمینی” بەردەوامە و لە “بازاڕی تاران” و هەروەها لە “ئەراک” خۆپیشاندان ئەنجامدرا هەروەها خوێندکاران لە شاری “تەورێز” کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خۆپیشاندەران لە “ئەراک” بە درووشمی: “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشكمی كوشت”، ناڕەزایەتییان له‌ئاست كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” نیشاندا، هه‌روه‌ها نیوەڕۆی سێشەممە لە بازاڕی تاران خۆپێشانده‌ران به تنه‌وه‌ی دروشم توندووتیژی سیستماتیكی ڕژیم و چه‌واشه‌كارییه‌كانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارن له زانكۆی “به‌هه‌شتی” و زانكۆی تاران، به مانگرتن و كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی دروشم كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی”یان به تووندی مه‌حكووم كرد. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خوێندكارێكی زانكۆی “به‌هه‌شتی” به ئاگردانی سه‌رپۆشه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست حیجابی زۆره‌ملێ نیشاندا.
جگە لەتاران، خوێندکارانی زانکۆکانی شارەکانی دیکەی ئێرانیش دژبه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ده‌ربڕی، بەپێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان ڕۆژی سێشەممە بەوتنەوەی دروشمی ” ئازادی و یەکسانی” و “سەربەخۆیی و ئازادی و نا بۆ حیجابی ئیجباری” و هه‌روه‌ها “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیکتاتۆر” خۆپیشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكڵاوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانکۆی تەورێز و زانكۆی پزیشکی به‌وتنه‌وه‌بی دروشمی “له كوردستان تا ته‌ورێز، سه‌برمان بووه له‌ورێز” خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان به‌ڕێوه‌برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خوێندكارانی زانكۆی یه‌زد هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه‌چوو و به تنه‌وه‌ی دروشمی “خوێندكار ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات” تۆڕه‌یی بێزاری خۆین له‌ئاست سه‌ركوتی سیستماتیكی ڕژیم نیشاندا.
شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تاران كه له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ ده‌ستیپێكردبوو، دوانیوه‌ڕۆكه‌ی له شه‌قامه‌كانی پایته‌خت درێژه‌درا و خه‌ڵكی به‌شداربوو به‌تایبه‌ت ژنان په‌چه‌ی كۆیلایه‌تییان له سه‌ر لابرد و دژبه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی و ڕژیم سه‌ر كوتگه‌ره‌كه‌ی دروشمیان وته‌وه. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شه‌قامی حیجاب كۆبوونه‌ته‌وه و پاشان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له بلواری كه‌شاوه‌رز و مه‌یدانی “وه‌لی عه‌سر”ه‌ه‌وه به‌ره‌و فه‌له‌كه‌ی “سادقییه” ئه‌نجام دا.
جگه له شاره‌كانی تاران و ئوستانی كوردستان، شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش له‌وانه، ته‌ورێز، زه‌نجان، ئه‌راك، هه‌مه‌دان، قه‌زوێن، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا و ڕه‌شت به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تی خه‌كی كوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژ به به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه وته‌كانی پۆلیس و به‌رپرسانی دیكه‌ی ڕژیم سه‌باره‌ت به مردنی “مه‌هسا” به‌هۆی “جه‌ڵته‌ی دڵ” و بڵاوكردنی وێدیۆی ساخته‌ی دووربینه‌كانی پۆلیس، ئه‌ونه‌ی دیكه توڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵكی له كۆماریئ ئیسلامی به‌رینتر كردووه.