شه‌وی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئل ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و شكست هێنانی لایه‌حه‌ی “ده‌نگدانی بێ متمانه‌یی” به كابینه‌كه‌ی ماكرۆن هه‌زاران كرێكار له‌به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزرای فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندكاران دژبه سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن و زیاتر له ٣٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.