سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ناڕازی ئیسڕائیل دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی له شاری “تل ئاویو” كۆبوونه‌وه و دژبه نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئیسڕائیل له‌و كاته‌وه ده‌ستیپێكرد كه نتانیاهوو ڕاستگه‌راترین ده‌وڵه‌تی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ی پێك هێنا و ویستی یاسای قه‌زایی بگۆڕێت و ئیختیاراتێكی زۆرتر به سه‌رۆك وه‌زیر بدات. له چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا به‌شێكی زۆر له ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌ش و ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیلیش ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌وڵه‌كانی نتانیاهوو نیشان داوه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگری له‌لایه‌ن نتانیاهۆوه له‌سه‌ر كار دوورخرایه‌وه.