ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كرێكارنی فڕۆكه‌خانه‌ی “بن گۆریۆن”یش پاش مانگرتن په‌یوه‌ست به‌خه‌ڵكی ناڕازی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنیلی فڕۆكه‌خانه‌ی “بن گۆریۆن”ی تل ئاویو ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و په‌یوه‌ست به خۆپێشانده‌ران بوون و ده‌یان فڕین و سه‌دان موسافیر له فڕۆكه‌خانه ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ئیتحادییه‌ی كرێكاری ئه‌و وڵاته‌ش خوازیاری مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دژبه گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسای قه‌زایی له‌و وڵاته بوو و سه‌فاره‌تخانه‌كانی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا و واشینگتۆنی ئه‌مریكاش په‌یوه‌ست به مانگرتن بوون و ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌یان داخست. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕۆژی دووشه‌ممه له شه‌قامه‌كانی تل ئاویو خۆپێشاندانیان كردووه و نتانیاهوو ناچار بووه پێداچوونه‌وه به گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسای قه‌زایی بۆ هاوینی ئه‌مساڵ دوا بخات.