زه‌حمه‌تكێشانی پاناما له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا درێژمه‌وداترین مانگرتنی خۆیان له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ناڕه‌ڕزایه‌تی به گرانی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان به‌ڕێوه‌برد و خۆپێشانده‌ران له‌شاری “سانتیاگۆ دۆ وێراگوس” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تا ئه‌م كاته دانووستانه‌كان له نێوان یه‌كیه‌تییه كرێكاریی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه. وڵاتی پاناما له بواری هه‌ڵاواردندا خراپترین دۆخی له نێوان وڵاتانی دونیادا هه‌یه و ١٠ له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌و و ڵاته نێوه‌ی داهاتی پانامایان له‌ده‌ستدایه و زۆربه‌ی خه‌ڵك له هه‌ژاریدا ده‌ژین. خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌بوونی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئا‌مریكا له‌و وڵات نیشانداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی ئاڕژانتینیش له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سیاسه‌ته نیئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.