ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه كه كرێكارانی كارخانه‌ی “E.T.F”ی ئیستانبوولی توركیا له‌ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیانگرتووه و ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.په) سه‌ردانی كرێكارانی مانگرتوویان كرد و پشتیوانی خۆیان له كرێكارانی ناڕازی ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی “هه.ده.په” له پاڕله‌مانی توركیا و نوێنه‌رانی سنف و ئیتحادییه‌كانی كرێكاری توركیا سه‌ردانی كرێكارانی مانگرتووی كارخانه‌ی نه‌ساجی “E.T.F”یان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم و سه‌ما له‌گه‌ڵ كرێكاراندا پشتیوانی خۆیان له داخوازییه‌كانی كرێكارانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند. جێگای ئاماژه‌یه كه ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه له ناوچه‌ی “تۆزلا“ی ئیستانبوول ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌رنه‌گرتووه و یه‌ك هه‌فته‌یه مانیان گرتووه و ده‌ڵێن تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.