ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، كامیۆندارانی شاره‌كانی ڕاسه‌ك و ئێرانشار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی مانیان گرت.
له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری كه‌م كردنه‌وی پشكی سووته‌مه‌نی بارهه‌ڵگره‌كانی داوه، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان چه‌ندین جار مانیان گرتووه. له ڕۆژانی ڕابردوودش، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، عه‌سه‌لوویه، ئیسفه‌هان، كرمان و ته‌ورێز ده‌ستیان له‌كار كێشا و خوازیاری چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.