ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاره‌كانی سنه و ورمێ درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیانی شاره‌كانی سنه و ورمێ له ناڕه‌زایه‌تی به پلۆمپی دووكانی دراوسێكانیان به‌هۆی به‌شداریكردنیان له مانگرتنی گشتی، مانیان گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا پۆلۆمپی دووكانی بازاڕیان نه‌كه‌نه‌وه مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش بازاڕیانی سنه له‌ئاست پلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر.