ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو مانگه كرێكاران و خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن به‌ڵام “ئیمانۆئێل ماكرۆن” ئه‌و لایه‌حه‌ی ڕاده‌ستی پاڕله‌مان كرد و له‌وێ دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا. پاش په‌سه‌ند كرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، خه‌ڵكی ناڕازی به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش بۆ جارێكی دیكه به هه‌زاران كرێكار به وتنه‌وه‌ی دروشم و خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.