له درێژه‌ی ئاگرگه‌وتنه‌وه له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ئۆرووپا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یۆنان ڕایانگه‌یاند: ئاگره‌كه تا نزیكی “ئاتێن” گه‌یشتووه و دانیشووانی چوار ناوچه ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و نه‌خۆشخانه‌یه‌كیش به‌هۆی نزیكی به ئاگره‌كه‌وه چۆڵكراوه. له وڵاتی ئیسپانیاش هه‌زاران هێكتار دارستان سووتاون و له به‌ریتانیاش ٤١ ماڵ سووتاون و خه‌ڵكێكی زۆر ماڵه‌كانیان چۆڵكردووه.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یۆنان فه‌رمانی چۆڵكرانی چوار ناچه‌ی “دارفی“، “ئانتۆسا“، “دیوونی” و “داساماری“یان داوه و به به‌شێكی زۆر له دانیشتووانی “ئاتێن” ڕایانگه‌یاندووه كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان ببێت به زۆترین كات ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن و خۆیان بگه‌یننه ناوچه ئه‌منه‌كان. له فه‌ڕانسه و ئیسپانیاش ٢٠ هزار هێكتار له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كان سووتاون و خه‌ڵكێكی زۆر ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان هێزی ئاگركوژێنه‌وه و به ده‌یان فڕۆكه و هێلیكۆپتر سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی گژه‌ی ڕه‌شه‌باوه نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كونتڕۆڵ بكه‌ن.