به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه، چه‌كدارانی داعش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی به‌فرانبار، به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانێكی حه‌سه‌كه و پاش چه‌ند كاژێر شه‌ڕ و تێكه‌ڵچوونی چه‌كداری، توانراوه چه‌ند به‌ندكراوێكی ئه‌و گروپه له‌و زیندانه‌دا ئازاد بكه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرته‌كه، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر زیندانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌كداری بووه كه كراوه‌ته سه‌ر زیندانه‌كان. جێگای ئاماژه‌یه دوای ئەوەی کە چه‌كدارانی داعش لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک زیندانی “غوێران” تەقاندەوە، هاوكات ئەندامانی داعشی نێو زیندانه‌كه دەستیان بە نانه‌وه‌ی پشێوی کرد و هەوڵی هەڵاتنیان داوه.