به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته داگیركردنی ماڵ و مۆڵكی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی سه‌ر به حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له كرماشانه‌وه، دادگای ڕژیم فه‌رمانی داوه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆڵكی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له ناوچه‌ی داڵاهۆی كرماشان و ئه‌و كرده‌وه‌ی پێشتریش له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه و ئێستا مه‌به‌ستی ڕژیم گۆشار هێنان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی سێ مانگی ڕابردوودا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له هه‌وڵێكی دیكه‌دا سه‌ردانی ماڵی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به به‌سیجی و شه‌هید بناسێنێت و یارمه‌تی ماڵیان پێ بدات به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شۆڕشیگێڕه‌وه شكستی هێنا و زۆرتر ڕیسوا بوو.