ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئا‌مریكا سنووری ٣٣ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به وته‌ی كارناسانی بورای ئابووری: ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاومان تا داڕمانی ئابووری ئێران ماوه.
به پێی ڕاپۆرتی كارناسانی ئابووری، به‌رنامه‌ی ئابووری “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” چینی كرێكاری هه‌ژارتر كردووه و سفره‌ی ژیانی خه‌ڵكی له هه‌موو كات به‌تاڵتر كردووه. قه‌یرانه‌كانی هه‌ڵاوسان و نه‌خدینه‌یی، هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن، قه‌رزداری ده‌وڵه‌ت و ئه‌بوونی ئه‌منییه‌ت به‌رۆكی به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گرتووه و هیچ داهاتوویه‌كی ڕوونی بۆ وه‌دیناكرێت.