رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە سەرۆکی ناوهندی قهزایی ڕژیم کردووه، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی هەڵبوەشێنێتەوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەیەکدا بۆ “ئیبراهیم رەئیسی” سەرۆکی ناوهندی قهزایی ڕژیم داوای لێکردووە، سزای لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” زیندانی سیاسی هەڵبوەشێنێتەوە و دەرفەتی ئەوەی بۆ بڕەخسێنێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێتەوە. لە بهشێك لهم نامەیهدا هاتووە: “حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچاربووه دان بە کوشتنی سێ ئەندامی سپای پاسداراندا بنێت. باسی لەوەشکردووە، ئەو سێ ئەندامەی سپای پاسداران لە لایەن یهكێك له حیزبهكانی ئۆپۆزسیۆنهوه کوژراون و حەیدەر قوربانی هەرگیز چەکدار نەبووە. پێشتر، “شەرارە سادقی” هاوسەری حەیدەر قوربانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەکردبوو، هاوسەرەکەی لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەرونیدا ناچار بووە دان بە تاوانێکدا بنێت کە نەیکردووە، بۆیە داوای کردبوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ راگرتنی سزای لەسێدارەدانی هاوسەرەکەی بکەن.