ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئێعدامی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ و لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
“لیز تڕۆسڵ” وته‌بێژی ده‌فته‌ری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به ئاماژه‌پێدان به ئێعدامی “حه‌میدڕه‌زا ئازه‌ری”، پێبه‌ندبوونی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلانی به‌و كۆنوانسیۆنانه‌ی بۆ پاراستنی مافی منداڵان و پێشێل نه‌كردنی مافی مرۆڤ واژۆی كردووه، دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به ئێعدامی “میلاد زۆهره‌وه‌ند” لاوی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه له دادگاییكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به سێداره مه‌حكووم كرابوو، كراوه و هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم تاكوو كۆتایی به سزادانی چالاكانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كان به‌شداریان كردووه بێنن.