ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بنەماڵەی ناسر بەکرزادە، بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی ڕۆڵەکەیان بوون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بنەماڵەی ئەو بەندکراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ناڕەوا حوکمی سێدارە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە و داوایان لە بەرپرسانی ڕژیم کردووە کە خێرا حوکمەکەی هەڵبوەشێننەوە. شایانی باسە کە “ناسر بەکرزادە” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ، بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
